
یاریگا –
نونۆ ئێسپیریتۆ سانتۆ دەڵێت ئاداما تراورێ بەرزکردنەوەی قورسایی لە راهێنانەکانی وێستهام لێ قەدەخە کراوە.
ئەو قەدەخەیە بەهۆی پێکهاتەی ماسولکەیی تراورێیە، کە نونۆ بە باوەڕپێنەکراو وەسفی کرد. ئاداما لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی پەیوەندی بە وێستهام کرد، پێشووتریش لەگەڵ نونۆ سانتۆ لەنێوان 2018 و 2021 لە وۆڵڤز کاریی کردووە.
پێش شكستەکەی 5-2 بەرامبەر لیڤەرپوول، کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ ڤیدیۆیەکی ئادامای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پۆست کرد کە لەسەر کورسی بەرزکردنەوەی قورسایی دانیشتووە، بەڵام یاریزانەکە رەتیکردەوە بەکاری بهێنێت و نونۆ سانتۆش هیواخوازە بەو شێوەیە بمێنێتەوە.
Summerville busting Adama lifting weights in the gym 🤣🤣💪 pic.twitter.com/mWv6Swn2El
— Will Wilkinson ⚒️ (@Willwilko82) February 25, 2026
نونۆ سانتۆ لەو بارەیەوە دەڵێت:
ماسوولکەکانی ئاداما باوەڕپێنەکراون، بۆماوەییە. بۆماوەکەی بەمشێوەیە بووە و دەبێت واز لە جیم بهێنێت، پێشم گوتووە نەچێتە جیم. ئەمە یەکێکە لەو شتانەی کە پێموایە دەبێت درکی پێبکات، ئەو کێشەی هەیەتی بەسییەتی. بۆ نموونە ئایریداس گۆلامبێکیس کە تەمەنی 18 ساڵە چەند کاتژمێرێک لە جیم بەسەر دەبات، پێویستە کێشی ئەو زیاد بکەین، ئەو پێویستی بە هەندێک ماسوولکە هەیە.



