عێراقکوردستان

کامەران عەلی دەیەوێت لەگەڵ پێشمەرگە لە سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت

گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر حەشد یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی دەیەوێت لەگەڵ کامەران عەلی راهێنەر بەردەوام بێت لەسەرکەوتنەکان و گازی باکووریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات.

لە گەڕی 22ـی خولی نایابی عێڕاق، یەک شەممە ( 1ـی ئاداری 2026 ) پێشمەرگەی سلێمانی کاتژمێر 3ـی ئێوارە لە یاریگای فەرماندەیی رووبەڕووی ناسڕیە دەبێتەوە، پێشمەرگە لە دوو یاریی رابردوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و تاڕادەیەک خۆی لە ناوچەی دابەزین رزگار کردووە.

دوای دەست لەکارکێشانەوەی عەباس فازڵ لە ئەرکی راهێنەرایەتی پێشمەرگە، کامەران عەلی، بە شێوەی کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی وەرگرت، لە دوو یاریی رابردوودا شەش خاڵی هێناوە و ئەگەر هەیە لە دوای یارییەکەی ناسڕیە بە فەرمی ئەرکەکەی پێ بسپێردرێت، پێشمەرگەی سلێمانی 21 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 16ـی خولەکە دێت، ناسڕیەش بە 30 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێت.

گازی باکوور بە راهێنەرایەتی قوسەی هاشم هەنگاو بە هەنگاو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق نزیک دەبێتەوە، گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەڕ حەشد یاریی دەکات، نوێنەرەکەی شاری کەرکوک بە 40 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت، حەشد 22 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 13ـی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button