مانچێستەر یونایتد گرنگی بە ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ دەدات

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی یانەکە چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی نیوکاسڵی هاونیشتیمانییەتی.
بەگوێرەی کریستیان فاڵک، هاوینی رابردوو بایرن میونشن گرنگی بە گواستنەوەی مالیک تیاو، بەرگریکاری نیوکاسڵ دەدا، بەڵام بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ئێستا بایرین میونشن لە هێڵی بەرگری یاریزانی دیکەی ناوێت و چیدیکە گرنگی بە تیاو نادات.
فاڵک دەڵێت:
راستە بایرن میونشن هاوینی رابردوو گرنگی بە گواستنەوەی مالیک تیاو دەدات. بێگومان ئەو یاریزانێکی سەرنجڕاکێشە، یاریی بۆ تیمی هەڵبژاردەی ئەڵمانی کردووە و ئەگەر بەدوای دڵێکی بەرگریدا بگەڕێن، تیاو خاوەن پڕۆفایلێکە کە گرنگی زۆری پێدەدرێت. یاریزانەکە زۆر باش دەناسم، بەڵام بۆ ئێستا هیچ رێی تێناچێت بایرن میونشن بەرگریکارە 24 ساڵییەکە بهێنێتە یانەکەی، بەهۆی هەبوونی جۆناسان تا و دایۆت ئۆپامیکانۆ. بۆیە بایرن تەنیا لە ئەگەری رۆیشتنی کیم مین جای بیر لە جووڵەکردن بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکە دەکات.
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوە کردووە کە بیستووییەتی مانچێستەر یونایتد چاوی لەسەر بەرگریکارەکەیە، بۆیە رەنگە ئێستا ئەمە چیرۆکێکی گواستنەوەی سەرنجڕاکێش بێت. بەهۆی رۆیشتنی هاری ماگوایەر و پێکانە زۆرەکانی لیساندرۆ مارتینێز، بە ئەگەرێکی زۆرەوە شەیتانەسوورەکان بەدوای بەرگریکارێکەوە دەبن، مالیک تیاویش نزیکترین بژاردەیە.
تیاو لە دوو وەرزی رابردوودا تەنیا 8 یاریی لە یانە و هەڵبژاردەکەی دابڕاو و بەردەوام ئامادەبووە بۆ یاریکردن.



