جیهانگرنگترین

ژمارە یەکە؛ یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید باسی زیدان دەکات

Yariga App

یاریگا –

کاسێمیرۆ ریال مەدریدی جێهێشت، بەڵام یانەکە هەرگیز لە دڵی دەرنەچووە و بەردەوام سەردەمی یاریکردنی لە ریال مەدرید دەکات.

کاسێمیرۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی دازن کە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، وەسفی ئەفسانەی فەڕەنسی، زینێدین زیدان دەکات. کاسێمیرۆ دەڵێت:

کاتێک منداڵیت هەر کەسێک لە تەلەفیزیۆن دەیبینیت دەبێتە سەرچاوەیەکی ئیلهامبەخش، من ئاشقی سەیرکردنی ئەو یاریزانانە بووم، بەڵام یەکێکیان لە سەرووی ئەوانی دیکەوە بوو: بەلای منەوە زیدان ژمارەیە یەکە، هەمیشە وەکوو نموونەی باڵام سەیرم کردووە.

چەند ساڵیک دواتر، کاسێمیرۆ لەژێر راهێنەرایەتی زیدان لە ریال مەدرید یاریی کرد، بەیەکەوە نازناوی گەورەیان بردەوە، لەنێوانیان سێ چامپیۆنزلیگ بەدوای یەکدا. کاسێمیرۆ باسی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونیشی وەکوو یاریزان لەو ساڵانە کرد کە لە ئەوروپا بوو و دەڵێت:

تەنانەت کاتێک براوەش دەبیت، دەبێت بەردەوام بەجدی یاریی بکەیت و بەردەوام هەوڵی بردنەوە بدەیت، من هەوڵ دەدەم یەکەم کەس بم دەچمە هۆڵی وەرزشی و ئەوەی لە توانامە لە راهێنانەکان پێشکەشی دەکەم، نەوەکوو تەنیا لە یارییەکان. هەموو رۆژێک لە تۆپئ پێ و لە ژیان فێری شتێک دەبیت. من لە منداڵەکانمەوە، هاوتیمەکانمەوە، راهێنەرەکانمەوە فێر دەبم. گرنگترین شت ئەوەیە بەردەوام مێشکت کراوەبێت.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە و بەهۆی پیشەگەری و پابەندبوونییەوە لە ئاستێکی باڵا ماوەتەوە.

کاسیمیرۆ راشیگەیاند کە لە کۆتایی وەرز مانچێستەر یونایتد جێدە‌هێڵێت، دوای ئەوە پلانی ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەڕازیل لە جامی جیهانیی 2026 یاریی بکات، کە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت و هێشتا یانەی داهاتووی نادیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button