
یاریگا –
کاسێمیرۆ دەیەوێت هەر لە ئەوروپا بمێنێتەوە و لە یەکێک لە پێنج خولەکە گەورەکە یاریی بکات.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، کاسێمیرۆ، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد، رایگەیاند لە کۆتایی وەرز ریزی شەیتانە سوورەکان بەجێدەهێڵێت و ناوی یانەکەی داهاتووی ئاشکرا نەکرد.
رۆژنامەی سەن ـی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانەکە بڵاویکردووەتەوە، خولی ئیتاڵی وێستگەی داهاتووی یاریکردنی کاسێمێرۆ دەبێت و رەنگە پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلان بکات بەتایبەت بوونی لۆکا مۆدریچ پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ ئەوەی یاریزانەکە ئارەزووی پەیوەندیکردن بە میلان بکات.

کاسێمیرۆ لەم وەرزە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان پێشکەشکردووە، لە کۆی 29 یاریی یانەکەی لە 24 بە سەرەکی یاریی کردووە و 5 گۆڵی کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە لە تەواوی خولەکان چاودێریی بکرێت.
یەکێک لەو خولانەی لە چەند هەفتەی رابردوو وەکوو وێستگەی داهاتووی یاریکردنی کاسێمیرۆ باسی لێوە دەکرا خولی رۆشنی سعوودیە بوو، بەتایبەت یانەی نەسڕ، دەیەوێت بە هێنانی ناوبراو ریزەکانی یانەکەی بەهێزتر بکات تاوەکوو ئەم وەرزە نازناوی خولەکە ببەنەوە. هەروەها، بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی ئینگڵتەڕا، کاسێمیرۆ لەم ماوەیە سەردانی ئەمریکای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئینتەر مەیامی کۆبووەتەوە. یانە ئەمریکییەکە کاسێمیرۆی وەکوو جێگرەوەی سێرجیۆ بۆسکێس دیاریکردووە.



