
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی ئاشكرایكرد كە یارییكردن بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای لەپێناو هەڵبژاردەكەی رەتكردووەتەوە.
لیۆ مێسی لە دەرکەوتنی لە پۆدکاستی (Miro de Atrás) وردەكاری ئەو كاتانەی كە تێیدا پێشنیاری یارییكردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خرابووە روو ئاشكرا كرد.
🎙️ ¿Pudo JUGAR MESSI con ESPAÑA?
😯🗣️”Me insinuaron… es normal. Mi sueño siempre ha sido jugar con Argentina”.
Vía: ‘Miro de Atrás’ (Youtube). pic.twitter.com/hJS7fBaOD2
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) February 24, 2026
بۆچی مێسی یارییكردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای رەتكردەوە؟
لە قۆناخێکی دیاریکراودا ئەگەری یارییکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەریهەڵدا، چونکە پێشتر لە بارسێلۆنا یاریم دەکرد.
هەندێک ئاماژە و قسە لەسەر ئەم بابەتە هەبوو، ئەمەش شتێکی ئاساییە چونکە لەگەڵ زۆرێک لە یاریزانە لاوەکاندا روودەدات.
بێگومان ئەرجەنتینیم، هەرچەندە لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا چوومە بارسێلۆنا و لە زۆربەی ئاستەكانی ئەو یانەیە یاریم کردووە، ئەو ئەگەرە هەبوو و دەکرا رووبدات.
بەڵام ئارەزووی من هەمیشە یارییكردن بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە.
مێسی کاروانێکی وەرزشی ناوازەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشکەشکردووە، کە لوتکەی شکۆمەندییەکەی بەرزکردنەوەی جامی جیهانی 2022ی قەتەر بوو.



