چامپیۆنزلیگگرنگترین

قبووڵی ناکەم؛ یاریزانێکی بێنفیکا قسە لەسەر رووداوەکەی نێوان پرێستیانی و ڤینیسیۆس دەکات

"کاردانەوەم چی دەبێت ئەگەر هەمان شت بەسەر من دابێت؟"

Yariga App

یاریگا –

دۆدی لوکیباکیۆ، یاریزانی بێنفیکا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە رووداوەکەی نێوان پرێستیانی و ڤینیسیۆس دەدەبڕێت.

لوکیباکیۆ دەڵێت، زۆرێک لە خەڵکی لە راستی و دروستی رووداوەکە دەپرسن، بەڵام کەس راستییەکە نازانێت، ئاخۆ پرێستیانی ئەو قسانەی کردووە کە باسیان لێوە دەکرێت، یاخود ریال مەدرید دەیەوێت سوود لەو دەرفەتە ببینێتەوە و زیادەڕەوی تێدا دەکات.

هاوتیمەکەی پرێستیانی نایشارێتەوە ئەگەر تۆمەتەکان ساغببنەوە، سەرکۆنەی رووداوەکە دەکات و پێی قبووڵ ناکرێت، دەشڵێت، دژی نادادیم و هەر کەسێک کارێکی لەو جۆرە بکات پێویستە رووبەڕووی دەرەنجامەکانی ببێتەوە.

دەپرسم ئەگەر شتێکی لەو جۆرە بەسەر من دابێت، کاردانەوەم چی دەبێت؟ چونکە ئێمە تاوەکوو ئێستا تەنیا لە دوورەوە ئەزموونی ئەو بابەتانەمان کردووە، هیوادارم ئەوەی دەگوترێت ناڕاست بێت، چونکە ئەگەر تۆمەتەکان بسەلمێندرێت، ئەوا قبووڵی ناکەم چونکە من دژی نادادیم.

بابەتی زیاتر

Back to top button