چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V مۆناكۆ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پاشكۆ پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری مۆناكۆ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر لە یارییەكی تەواو فەڕەنسیدا پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری مۆناكۆ بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پاشكۆی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەریەک لە یانەكانی ئارسیناڵ، بایرن میونشن، لیڤەرپوول، تۆتنهام، بارسێلۆنا، چێڵسی، سپۆرتینگ و مانچێستەر سیتی راستەوخۆ گەیشتنیان بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر كردووە.

لە یاریی چوون مۆناكۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.

پاریس سانجێرمان پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ دوای بردنەوەی یاریی چوون ئامانجی ئەوەیە بە ئاسانی بگاتە قۆناخی شازدەی پاڵەوانیەتیەكە.

ئەگەر پاریس بگاتە قۆناخی داهاتوو لەو قۆناخەدا رووبەڕووی چێڵسی یان بارسێلۆنا دەبێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاریس سانجێرمان بە بێ عوسمان دێمبێلێ، مایۆلۆ، فابیان رویز و ئێمبیچا رووبەڕووی مۆناكۆ دەبێتەوە.

مۆناكۆ بە بێ گۆڵۆفین، مینامینۆ، واتارا، دیاتا، سالیسۆ، دایەر، هرادیكی و پۆگبا رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان

سافۆنۆڤ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێنێدس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس

دۆوێ، رامۆس، كڤاراتسخێلیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مۆناكۆ

كۆن

ڤاندێرسن، كێرێر، تیزێ، هێنریكێ

زەكەریا، كامارا

ئەكلیوش، فاتی، ئەدینگرا

باڵۆگەن

بابەتی زیاتر

Back to top button