
یاریگا –
ئالڤارۆ ئاربێلوا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە کاتێک سبەی شەو میوانداریی بێنفیکا دەکات لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی ئەو پاڵەوانێتیە.
تیمەکەی ئاربێلوا لە یاریی چوون بە گۆڵێکی بێ وەڵام براوەبوون، لەو یارییەی کە تێیدا ڤینیسیۆس جونیۆر جگە لە گۆڵە سەرنجڕاکێشەی، بە رووداوە پڕ مشتومڕەکەی پرێستیانی کە گوایە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە ناوناتۆرەی رەگەزپەرستانەی لەدژی وتووە، جارێکیتر بووەجێی باسی میدیاکان و ناوەندە وەرزشییەکان.
کاردانەوەی میدیا جیهانییەکان بۆ رووداوەکەی نێوان ڤینیسیۆس و پریستیانی
لە لێدوانی پێش یارییەکەی سبەی شەو، ئاربێلوا بۆ بەرزترکردنەوەی رۆحیەتی هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی، وەسفێکی ناوازەی کرد و وتی
ڤینیسیۆس زۆر باشە و تامەزرۆییەکی زۆری هەیە. زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەم جۆرە یارییە. هەر لەو کاتەوەی من پۆستەکەم وەرگرتووە، ئاستی نایاب پێشکەش دەکات. جیاواز و کاریگەرە. دەمانەوێ زۆرترین سوود لەم ئاستەی ببینین. کەسایەتیەکی بەرزی هەیە. ئەو سەرکردەیە و ئێمە پێویستمان پێیەتی.
🚨 Álvaro Arbeloa: “Vinicius is very good, with a lot of desire. Very motivated for this type of game”.
“Since I arrived, he has been giving a great performance. Being differential. We want to make the most of it. He has a lot of character, he is a leader. We need him”. pic.twitter.com/J7xBseiBHE
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 24, 2026



