ئیسپانیاگرنگترین

سۆرلۆت، سوارێزی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 25ـی لالیگا، ئاتلێتیکۆ مەدرید 4-2 لە ئیسپانیۆڵی بردەوە و سۆرلۆت دوو گۆڵی کرد.

ئالێکساندەر سۆرلۆت بەرامبەر ئیسپانیۆڵ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو، هێرشبەرە نەرویجییەکە هەوڵێکی زۆریدا، دوو گۆڵی کرد، تۆپێکی لە ستوونی گۆڵدا، هەلێکی راستەقینەی بۆ ئالمادا دروستکرد و هێزێکی گەورەی نیشاندا کە ورەی هاوتیمەکان و هاندەرانیشی بەرزکردەوە.

سۆرلۆت ئێستا بە 9 گۆڵ، گۆڵکاری ئاتلێتیکۆیە لە لالیگا و لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکانیش 12 گۆڵی کردووە. فشارێکی زۆر دەکات تاوەکوو ببێتە یاریزانێکی گرنگ لە یارییەکانی داهاتوو، سەرەتاش لە یارییەکانی بەرامبەر کڵەب بروج و بارسێلۆنا.


لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ کردووە، سۆرلۆت لە یارییەکاندا بە نۆرە یاریی کردووە، جارێک سەرەکی و جارێک بەشێوەی یەدەک. بەگشتی 36 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە بە تێکڕای گۆڵێک بۆ هەر 115.5 خولەکێک. بەو دوو گۆڵەی بەرامبەر ئیسپانیۆڵ ژمارەکانی سوارێز کە 34 گۆڵە لە 83 یاریی و جواو فێلیکس کە 34 گۆڵە لە 131 یاریی تێپەڕاند.

سۆرلۆت ئێستا تەنیا 2 گۆڵ لە چوونی بۆ ریزبەندی تۆپ 10ـی گۆڵکارانی ئاتلێتۆ مەدرید دوورە بە راهێنەرایەتی دیێگۆ سیمیۆنی، کە فێرناندۆ تۆرێس بە 38 گۆڵ پێشەنگە، هەروەها 6 گۆڵیش لەدوای خولیان ئالڤارێزە کە خاوەنی 42 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button