ئیسپانیاگرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی: بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لای ریال مەدرید شتێکی ئاساییە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل باس لەو یانانە دەکات کە لە کاروانی راهێنەرایەتی خۆیدا سەرپەرشتی کردوون.

ئانچێلۆتی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی مۆڤیستار بەراوردی یانەکانی پێشووی دەکات و پێی وایە قورسترینیان راهێنەرایەتی ریال مەدریدە. راهێنەرە ئیتاڵییەکە پێی وایە لە هیچ یانەیەک وەکوو ریال مەدرید فشارت لەسەر نابێت، چونکە تەنیا دەستکەوت و ئەنجامی باش قبووڵکراوە.

راهێنەرایەتی چێڵسی، ئەیسی میلان و پاریس سان جێرمانم کردووە بەڵام هیچیان بەڕادەی راهێنەرایەتی ریال مەدرید قورس نین، تاوەکوو بزانیت لووتکەی تۆپی پێ چییە، پێویستە هەموو راهێنەرێک ئەزموونی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بکات.

کارلۆ بەم شێوەیە باس لە بردنەوەی نازناوەکان لە ریال مەدرید دەکات و دەڵێت؛

بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لای ریال مەدرید شتێکی ئاساییە، یەکسەر پێت دەڵێن پێویستە نازناوی دواتر ببەینەوە

لە دریژەی لێدوانەکەیدا زیاتر باس لە ریال مەدرید دەکات و دەڵێت؛

کاتێک 2021 گەڕامەوە، بەئەزموونەکانی وەکوو کاسێمیرۆ، مۆدریچ، کرووس، بێنزێما و مارسێلۆی لێبوو لەگەڵ لاوەکانی وەکوو ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ڤاڵڤێردی و کاماڤینگا، کلیلی سەرکەوتنەکان ئەوەبوو کە بەئەزموونەکان خۆبەزلزانیان نەبوو، لاوەکانیان وەکوو دەرفەتێک بۆ دووبارە بردنەوە دەبینی.

 

ئانچێلۆتی بە دوو ماوەی جیاواز شەش ساڵ راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کرد، توانی چەندین نازناو و دەستکەوتی گەورە بۆ یانەی شاهانە بەدەستهێنێت، لەنێویاندا سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، گرنگترینیان نازناوی دەیەمی یانەکە ‘لا دێسیما’، یەک لالیگا، یەک جامی شای ئیسپانیا، دوو جامی سوپەری ئیسپانیا، سێ سوپەری ئیسپانیا و سێ جامی جیهانی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button