ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچستەر یونایتد پەشیمانە

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد پەشیمانن لە بەڕێکردنی ئەستێرەیەک و پێیان وایە ئێستا نرخەکەی دوو هێندەیە.

کارگێڕی مانچێستەر یونایتد پەشیمانە لە خواستنی مارکۆس راشفۆرد بۆ بارسێلۆنا و بژاردەی کڕینەوەی بە 26 ملیۆن پاوەند. لەو کاتەوەی هاوینی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە کرد، راشفۆرد ژیاوەتەوە.

راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداریی 35 یاریاکردووە و 10 گۆڵیشی کردووە، توانیویشییەتی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی ئینگلتەرای تۆماس تۆخێل بکاتەوە. بە گوێرەی میرەر، مانچێستەر یونایتد باوەڕی وایە ئێستا بەهای راشفۆرد نزیکە لە 50 ملیۆن پاوەند و ئەم هاوینە چەند یانەیەک گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

مانچێستەر یونایتد کاتێک لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەر گرێبەستەکە خواستنەکە رێککەوت، بژاردەی یەکەمی گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی بەرامبەر بە 26 ملیۆن یۆرۆ بە بارسا بەخشی. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەندێک بەرپرسی گەورە لە مانچێستەر یونایتد بە مەرجەکانی گرێبەستەکە توڕەبوونە.

بەهۆی ئەوەی راشفۆرد بەپەرۆشە بەشێوەی یەکجارەکی پەیوەندی بە یانە کاتالوونییەکەوە بکات، یانەکە دەتوانێت هەوڵی گفتوگۆکردن بدات لەو نرخە کەمتریش یاریزانەکە بگوازێتەوە. چەند دەنگۆیەکیش هەیە کە مایکڵ کاریک ئارەزوو دەکات راشفۆرد بگەڕێنێتەوە ریزی شەیتانەسوورەکان.

جیم راتکلیف، هاوسەرۆکی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مارکۆس راشفۆرد لە لیستی مووچەی ساڵانەی یانەکە لابدات، چونکە یەکێکە لەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە مان یونایتد، بەڵام ناشیەوێت بە نرخێکی کەم یاریزانەکە بە بارسێلۆنا بفرۆشێت.

هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا دەیەوێت یاریزانەکە بەشێوەیەکی هەمیشەیی بهێڵێتەوە، راشفۆرد خۆشی باڵەخانەیەکی لە ناوچەیەکی نزیک بارسێلۆنا کڕیوە و چێژ لە ژیانی کاتالوونیا دەبینێت.

بارسێلۆنا جووڵەی فەرمی بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی مارکوس راشفۆرد دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button