ئه‌وروپائیسپانیا

سیمیۆنی: تۆماس پارتی لە سەرتاسەری ئەوڕوپا چاوی لەسەرە

یاریگا – بە گوتەی دیێگۆ سیمۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، یاریزان تۆماس پارتی چاوی زۆربەی هەرە زۆری یانە زەبەلاحەکانی ئەوڕوپای لەسەرە. زۆربەی دەنگۆکان تۆماسیان بە یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزیەوە دەبەستەوە، ئەمەش دوای هەشت ساڵ یاریکردن لەڕیزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر ئاستی لاوان و پیشەگەران.

سیمۆنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی “تۆماس یەکێک لەو یاریزانانەی زۆر بە ئاسانی لە ڕێنماییەکان تێدەگات، دەزانێت کەی بەرگری بکات و کەی هێرش ببات”. کاتێ سیمۆنی پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئاگادارە یانەکانی ئەوڕوپا چاویان بڕیوەتە تۆماس یاخود نا، ئەو لەوەڵامدا گوتی “ئەو ئێستا لە ئاستێکی جێگیر و نایابدایە، ئاستێک کە دەتوانێ بیگەینێتە هەموو یانە باشەکانی ئەوڕوپا، بۆیە هەمووان چاویان لەسەریەتی”.

شایانی باسە، تۆماس پارتی تا ئیستا 119 یاری بەدرێسی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامداوە و توانیویەتی 19 گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button