چامپیۆنزلیگگرنگترین

کاردانەوەی میدیا جیهانییەکان بۆ رووداوەکەی نێوان ڤینیسیۆس و پریستیانی

Yariga App

یاریگا –

میدیا جیهانییەکان کاردانەوەی توندیان بەرامبەر سكاڵاکەی ڤینیسیۆس سەبارەت بە تۆمەتی هێرشی رەگەزپەرستی لەلایەن پریستیانی هەبوو.

رۆژنامەی ئەرجەنتینی ئۆلێ رووداوەکان بە “گەندەڵی” ناودەبات و دەڵێت؛ ڤینیسیۆس هەواڵی داوە کە دوای گۆڵەکەی بەرامبەر بێنفیکا گوایە پریستیانی پێێ گوتووە “مۆنۆ”، کە بە واتای مەیموون دێت.
نوێنەرێکی دیکەی ئەرجەنتین کە TyC Sportsـە، بە هەمان شێوە رووداوەکە بە “گەندەڵی” وەسف دەکات و دەڵێت ڤینیسیۆس، یاریزانە ئەرجەنتینیەیکەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە پێی گوتووە مەیموون”، بەڵام ڤار نەیتوانی پشتڕاستی بکاتەوە و ناوبژیوانیش تەنیا ئاگادارکردنەوەیدا.
لە بەڕازیل، گلۆبۆ ئی سپۆرتێ سەرنجی خستووەتەسەر ئەو هێرشەی کراوەتەسەر ڤینیسیۆس و نوسیوویەتی دوای ئەوەی دۆخەکە ئارام بووەوە و خەریک بوو یارییەکە دەستپێبکاتەوە، ڤینیسیۆس لە شتێک نیگەران بوو کە لەنێو هاندەرانەوە گوترا و بە ناوبژیوان گووت کە رەگەزپەرستی بەرامبەر کراوە. جارێکی دیکە کاردانەوەیەکی گەورە لە یاریگا دروست بوو.

سکای سپۆرتس نووسیویەتی؛ ڤینیسیۆس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مەدرید کرد، پریستیانی لێی نزیک بووەوە کە بە درێسەکەیەوە دەمی داپۆشیبوو و شتێکی پێگووت.

لە ئینگلتەرا، BBC لێدوانی یاریزانەکانی بڵاوکردووەتەوە و تیشکی خستووەتەسەر قسەکانی ئالیکساندەر ئارنۆڵد کە دەڵێت: “ئەمە ئابڕووچوونە بۆ تۆپی پێ.”


لە فەڕەنسا، لییکیپ ستایشی ڤینیسیۆس دەکات سەرەڕای سووکایەتییەکان و گۆڵە نایابەکەی، بە “یەکلاکەرەوە، بە ئامانجگیراو و سووکایەتیپێکراو” وەسفی دەکات.

رۆژنامەی ئا بۆلا’ـی پۆرتوگالی نووسیویەتی “هەمووشتێک لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو” دوای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە گۆڵێکی نایابی لە بێنفیکا کرد.

ریکۆرد، کە رۆژنامەیەکی دیکەی پۆرتوگالییە بە گەورەیی نووسیویەتی “سەرلێشێوانێکی گەورە” دوای گۆڵەکەی ڤینیسیۆس دروست بوو بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ پریستیانی.

گاردیان لە ئینگلتەراوە نووسیویەتی: “توندوتیژییەکی رەگەزپەرستیی ئاشکرای ڤینیسیۆس سەرکەوتنی مەدریدی داپۆشی.”

لە ئەڵمانیا، رۆژنامەی بێڵد رووداوە رەگەزپەرستییەکەی خستووەتە پەڕەی یەکەم، سەرنجی خستووەتەسەر پرسیتیانی کە پێش ئەوەی قسە بکات بە درێسەکەی دەمی دادەپۆشێت.

لە ئیتاڵیاش، لا گازێتا دێلۆ سپۆرت زیاتر سەرنجی خستووەتە سەر مشتومڕەکە زیاتر لە ئەنجامەکە. دەڵێت ڤینیسیۆس لەبەردەم هاندەرانی رکابەر ئاهەنگی گێڕاوە، کە تیمی دژبەر و تەنانەت جۆزێ مۆرینیۆشی توڕە کردووە. ناوبژیوان کارتێکی زەردی پێدا و دواتریش یارییەکەی بۆ جێبەجێکردنی ریکاری دژی رەگەزپەرستی راگرت. یارییەکە دوای پێداچوونەوەی دۆخەکە دەستیپێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button