
یاریگا –
لە راپۆرتێكی شیكاری نوێدا لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا CTA پەردەی لەسەر یەكێک لە مشتومڕاویترین بڕیارەكانی ئەم وەرزەی لالیگا لادا.
شەوی رابردوو جیڕۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24 لالیگای ئیسپانیا.
یارییەکە مشتومڕێکی زۆری ناوبژیوانی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گۆڵەی کە جیرۆنا لە خولەکی 86دا کردی، بە پاساوی هەبوونی فاوڵ دژی ژولس کوندێ، لە سەرەتای هێرشەکەدا دەكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا CTA، دووپاتیكردەوە كە دەكرا فاوڵ لەسەر ژووڵ كۆندێ بگیرێت و گۆڵی دووەمی جیڕۆنا هەڵبوەشێتەوە.
ناوبژیوان و بە ناوبژیوانانی ڤاریشەوە تووشی هەڵەیەكی تەکنیکی لە هەژماركردنی گۆڵی دووەمی جیڕۆنا بوون.
پێش ئەوەی تۆپەکە هێڵی گۆڵ ببڕێت، فاوڵ بەرامبەر ژووڵ کۆندێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا درووستبووە کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر جوڵەی یاریزانەکە هەبووە.
لێژنەکە جەختی کردووەتەوە کە دەبوو ژووری ڤار داوای پێداچوونەوە لە ناوبژیوان بکات. چونکە فاوڵەکە کاریگەری لەسەر دروستبوونی گۆڵەکە هەبووە.
No hay remedio sobre lo interpretable, pero si hasta la geometría es sospechosa, es mejor renunciar al invento.
👉 https://t.co/zwAMvwtYgW pic.twitter.com/U5EWqAkwmz
— Diario AS (@diarioas) February 17, 2026
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 60خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیای گرتووە و بارسێلۆناش بە 58 خاڵ دووەمە.



