
یاریگا –
دوای بڵاوبوونەوەی چەندین هەواڵ لە میدیا وەرزشییەکانی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکاری لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق، تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وردی بۆ ئەم بابەتە كرد.
ئامانجی ئەم بەدواداچوونە دڵنیابوونەوە بوو لە بانگهێشتکردنی یاریزانە کوردەکان و كوردستانیهكانه بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو تۆڕی یاریگا، پشتڕاستکراوەتەوە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەریەکە لە یاریزانان، هارون ئەحمەد و مستهفا قابیل و میرخاس دۆسكی ئاکام هاشم و سیابهند عهگید و یوسف ئەمین، مارکۆ فەرەج وهك یاریزانی كورد بانگهێشت دهكرێن و ئیمار شێر و پیتهر گۆرگیس وهك یاریزانی كوردستانی لە لیستی نوێی و سهرهتایی هەڵبژاردەی عێراقدا دەبن بۆ یارییەکانی پاشکۆی مۆندیال.
گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق
بەهۆی دابەزینی ئاستی هونەری و جەستەیی هەندێک لە یاریزانە پێشووی ههڵبژاردهكه، گراهم ئارنۆڵدی راهێنهری ههڵبژاردهی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە و چەندین یاریزانی لاو و بەتوانا خراونەتە شوێنیان تاوهکو بتوانن گۆڕانکاری راستەقینە لە یارییەکاندا دروست بکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، یاریزان هارون ئەحمەد وەک جێگرەوەی ئوسامە رەشید دەستنیشانکراوە، هەروەها ماسیس ئارتین خراوەتە شوێنی سەعد ناتق.
لە هێڵی هێرشبەریشدا، حارس حاتم جێگەی شێرکۆ کەریمی گرتووەتەوە و پیتەر گۆرگیس وەک جێگرەوەی عەلی یوسف بانگهێشت کراوە، جگە لەمانە، کەرار عامری لە شوێنی رێبین سۆلاقە بۆ هێڵی بەرگری زیاد کراوە.
پێکهاتەی نوێی هەڵبژاردەی عێراق
بەپێی ئەو گۆڕانکارییانەی لهلایهن بهشێك لهو میدیا عێراقیانهی نزیكن له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ یارییهكانی دوایین قۆناخی پاشكۆی مۆندیال پێکهاتەی سەرەتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ قۆناخی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت:
گۆڵپارێز: جەلال حەسەن، ئەحمەد باسل، فەهد تالیب و محەمەد ساڵح.
هێڵی بەرگری: کەرار عامری، مناف یونس، ئاکام هاشم، زەید تەحسین، مستەفا سەعدون، حوسێن عەلی، ماسیس ئارتین، مێسەم جەبار، ئەحمەد یەحیا، میرخاس دۆسکی و ئەحمەد مەکنزی ئەرکی بهرگریان لهسهر شان دهبێت.
هێڵی ناوهراست: هارون ئەحمەد، ئەمیر عەماری، ئیمار شێر، زەید ئیسماعیل، مستەفا قابیڵ، کێڤن یەعقوب، زێدان ئیقبال، یوسف ئەمین، مارکۆ فەرەج، حوسێن عەبدولکەریم، محەمەد قاسم، حەیدەر عەبدولکەریم، محەمەد تائی و کەرار نەبیل یاری دەکەن.
هێڵی هێرشبەر: پیتەر گۆرگیس، حارس حاتم، عەلی جاسم، ئهیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی، عەممار موحسین و محەمەد جەواد سهركردایهتی هێلی هێڕشبهری ههڵبژاردهكه دهكەن.
وردەکاری یارییەکانی پاشکۆی مۆندیال لە مانگی ئازار
هەڵبژاردەی عێراق لە مانگی ئازاری 2026 رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی دەبێتەوە لە یارییەکانی پاشکۆی جیهانی کە لە وڵاتی مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
ئەم قۆناخە دوا وێستگەیە بۆ گەیشتن بە خەونی مۆندیال، یاری یەکەمی عێراق دوایین یاری پاشكۆ له پێنجشەممە، 26ـی ئازاری 2026 دهکات.
لەم یارییەدا عێراق چاوەڕێی براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و سورینام دەکات. لە ئەگەری سەرکەوتنی هەڵبژاردەی لەم یارییەدا بە واتای گەیشتنی راستەوخۆی هەڵبژاردەی عێراق دێت بۆ مۆندیالی 2026.



