
یاریگا –
یانهی ئارسیناڵ گرێبهستێكی گهورهی بۆ گواستنهوهی هێرشبهرێكی گرنگی بارسێلۆنا ئامادهكردووه و دهیهوێت بیگوازێتهوه ریزهكانی.
100 ملیۆن یۆرۆ لەسەر مێزە
سهنی بهریتانی ئاشكرایكردووه، ئارسیناڵ کە ئێستا پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووه، ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی خەیاڵی بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ رازیکردنی بارسێلۆنا بە فرۆشتنی رافینیا.
ئارسیناڵ دەیەوێت بەم گرێبەستە گەورەیە هێڵی هێرشبەرییەکەی بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر نازناوەکانی ناوخۆ و چامپیۆنزلیگ بەردەوام بێت.
Wow, Rapha pic.twitter.com/im1FxbM6Gb
— FC Barcelona (@FCBarcelona) February 15, 2026
کاریگەریی رافینیا: هێڵی سوور
رافینیای (29ساڵ) لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە و بووەتە یەکێک لە یاریزانە یەکلاکەرەوەکان. کاریگەرییەکەی لەوەدا دەرکەوت کە لە کاتی دابڕانی بەهۆی پێکانەوە، بارسێلۆنا تووشی کێشەی گەورە بوو، دیارترینیان دۆڕانە قورسەکەی (4-0) بەرامبەر ئاتلیتیکۆ مەدرید بوو.
یاریزانه بهرازیلییهكه لهم وەرزە له 22 یاری، 13گۆڵ و پێنج ئەسیستی ههیه و له کۆی گشتی لهگهڵ بلوگرانا 166 یاریی كردووه و 67 گۆڵ، 56 ئەسیستی ههیه.



