
یاریگا –
مۆرینیۆی راهێنهری یانهی بێنفیكا پێش یارییان له پاشكۆی پاڵاوتنی خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهوروپا رهوانهی نهخۆشخانه دهكرێت
بێنفیكا خۆی ئامادە دەکات پێشوازیكردن له یانهی ریال مهدرید، کاتێک لە یاریی چوونی قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بهرامبهر یهكتر یاریی دهكهن ئەم یارییە بەهۆی جۆزێ مۆرینیۆ لەسەر کورسیی راهێنەرایەتی بێنفیکا، تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە.
کێشەیەکی تەندروستی لهناكاو
لە کاتی ئامادەکارییەکان بۆ ئەم یارییە چارەنووسسازە، هەواڵی چوونی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ نەخۆشخانە هاندەرانی تووشی دڵەڕاوکێ کرد. بەگوێرەی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئا بۆڵای پۆرتوگالی کە مارکای ئیسپانیش گواستوویەتییەوە، مۆرینیۆ بەیانی رۆژی هەینی بەپەلە گەیەندراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پۆنتا دێلگادا.
هۆکاری سەرەکی چوونی بۆ نەخۆشخانە، تووشبوونی بووە بە هەوکردنی ناوهی گوێ بووه، کە ئازارێکی زۆری بۆ دروست کردووە. پزیشکەکان پشکنینی خێرایان بۆ کردووە و چارەسەری پێویستیان پێداوە بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە هەر لێکەوتەیەکی خراپ کە کاریگەری بکاتە سەر ئامادەبوونی لە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی سێشەممە.
Benfica: Mourinho deu entrada em hospital nos Açores antes do jogo
Leia aqui: https://t.co/w8IICeVeG9#futebol #nacional #santaclara #benfica #ligaportugalbetclic
— A BOLA (@abolapt) February 14, 2026
گەڕانەوەیەکی خێرا
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە مۆرینیۆ تەنیا یەک کاتژمێر لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و دوای وەرگرتنی چارهسهر گەڕاوەتەوە بۆ ناو تیمی یانەکەی. نیشانەی چاکبوونەوەی خێراشی ئەوە بووه كه سهرپهرشتی تیپهكه كردووه.
رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید؛ تۆڵە یان دووپاتکردنەوە؟
مۆرینیۆ بە ورەیەکی بەرزەوە دەچێتە ناو ئەم یارییە، چونکە پێشتر لە قۆناخی خولدا توانیبووی بە ئەنجامی (4-2) لە ریاڵ مەدرید بباتەوە.
ریاڵ مەدرید قۆناخی خولی لە پلەی نۆیەم کۆتایی پێ هێنا بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ به پێنج بردنەوە و سێ شکست ههرچی یانهی بێنفیكایه لە پلەی 24 بوو بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ سێ بردنەوە و پێنج شکست.
چاوەڕوان دەکرێت شەوی سێشەممە لە یاریگای دا لوز، مۆرینیۆ جارێکی تر بەرامبەر یانە کۆنەکەی بوەستێتەوە و هەوڵی دووبارە کردنەوەی سەرکەوتن بدات، لە کاتێکدا شاهانەییەکان بەدوای تۆڵەکردنەوە و بڕینی بلیتی قۆناخی داهاتوودا دەگەڕێن



