ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەستێک بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە مێرکاتۆی هاوینە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی بۆندسلیگا دەدات.

رۆژنامەنووسی ئەڵمانی، کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی لیڤەرپوول دەچنە کێبڕکێی گواستنەوەی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ.


بەگوێرەی سەرچاوەکە یانەکانی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چآودێریی یاریزانەکە دەکەن و بایرن میونشن بەهۆی زۆری نرخی یاریزانەکە کشاوەتەوە.

یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ

هێرشبەرە تەمەن 19 بەهارییەکە تاوەکوو ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ لایپزگ هەیە و یانەکە بەهای یاریزانەکەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە.

دیۆماندێ لەم وەرزە لە کۆی 20 یاریی، توانیویەتی 7 گۆڵ و 5 ئەسیست بە درێسی لایپزیگ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button