
یاریگا –
دۆمینیک سۆبۆسلای چاودێری یارییەکانی ریال مەدرید دەکات و خۆی نزیک لە یانەکە نزیک دەکاتەوە.
لیڤەرپوول پشت بە رۆڵە سەرەکییەکەی دۆمینیک سۆبۆسلای دەبەستێت و رۆیشتنی بۆ ریال مەدرید زۆر قورسە، بەڵام بەگوێرەی مارکا، پۆشینی درێسی یانەی شاهانە خەونی لەمێژینەی یاریزانەکەیە.
مارکۆ رۆسی، راهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریا کە لە منداڵییەوە سۆبۆسلای دەناسیت، ئاشکرای دەکات کە لە منداڵییەوە خەونی ناوەڕاستکارەکە یاریکردن بۆ ریال مەدرید بووە. ئەگەرچی لە رابردووشدا ناوی سۆبۆسلای بە ریال مەدریدەوە بەسترابووەوە، بەڵام ئەمجارە قسەکان لە دەمی کەسێکەوەیە کە پەیوەندییەکی نزیک و دێرینی لەگەڵ یاریزانەکە هەیە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید رووبەڕووی ریال سۆسیداد بووەوە و 4-1 یارییەکەی بردەوە. دوای یارییەکە دۆمینیک سۆبۆسلای لە پۆستی یاریزانەکانی ریال مەدرید دەردەکەوێت و کۆمێنتیان بۆ دەنووسێت.
ئەگەرچی سۆبۆسلای وەرزێکی نایاب بەڕێدەکات و سەرنجی هەموو جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەڵام دەکرێت ئەمە وەکوو خۆ نزیک کردنەوە لە ریال مەدرید و یاریزانەکانی سەیر بکرێت، تاوەکوو سەرنجی ریال مەدرید بەلای خۆیدا رابکێشێت و لە کۆتاییدا خەنەکەی بهێنێتەدی.

دوای یارییەکە دۆمینیک لە پۆستێکی ڤینیسیۆس جونیۆر دەردەکەوێت و دوو ئیمۆجی (👏🔥) بۆ داناوە کە ئاماژەیە بۆ ئەو یارییە نایابەی ڤینی کردی و ستایشی دەکات.

سۆبۆسلای لە پۆستی یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید بینراوە، ئەمجارەیان هاوڕێ و هاتیمی پێشووییەتی، ئالیکساندەر ئارنۆڵد، کە بۆی نووسیوە: هاوڕێكەم ❤️



