ئیسپانیاگرنگترین

ڤاڵڤێردی هۆکاری تووڕەبوونی لە کاتی گۆڕانکاریپێکردنی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

فێدی ڤاڵڤێردی هۆکاری پشت تووڕەبوونی لەدوای گۆڕانکاریپێکردنی لە یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد رووندەکاتەوە.

لەو یارییەدا ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و گۆڵی سێیەمی یانەکەی کرد، بەڵام لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت لەدوای دانیشاندنی لە خولەکی 73 تووڕە دەبێت و شەق لە تەرمۆزیەک دەدات.

ڤالڤێردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ستۆرییەکی بڵاویکردووەتەوە و نووسیوویەتی؛

نیگەران مەبن هاوڕێیان، ئەوە شێوەی منە هەموو جارێک کە پەشیمان دەبمەوە لەوەی شووتم ئاڕاستەی گۆڵ نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button