
یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل نوێدەکاتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی و بەڕازیل گرێبەستی نێوانیان بۆ چوار ساڵی دیکە درێژدەکەنەوە، بەوەش راهێنەرە ئیتاڵییەکە تاوەکوو ساڵی 2030 لەگەڵ سامبا بەردەوام دەبێت.
Carlo Ancelotti intends to pen a new four-year deal with Brazil, which would see the Italian take charge of the South American side until the 2030 World Cup 📝🇧🇷 pic.twitter.com/GMiUVEWsFL
— Sky Sports Football (@SkyFootball) February 14, 2026
گرێبەستی کارلۆ لەگەڵ بەڕازیل تاوەکوو هاوینی 2026ـە و بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی نێوانیان درێژدەکەنەوە.
ئانچیلۆتی تاوەکوو ئێستا 6 یاریی سێلیساوی بەڕێوەبردووە، 3 یاریی بردووەتەوە، 2 یاریی دۆڕاندووە و یارییەکیش یەکسان بووە، هەروەها هەڵبژاردەکە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە ئیتاڵییەکە 11 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی لێکراوە.



