
یاریگا –
دیکۆ خاڵی لاوازی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکات و پەنجە بۆ یاریزانەکان رادەکێشێت.
دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا لە شکستە قورسەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید 4-0 لە جامی شای ئیسپانیا، رەخنە لە هەڵوێستی یاریزانەکان دەگرێت و رادیۆی کاتالوونیا گووتی: “گێمی یەکەم سەخت بوو. ئەوان زۆر لە ئێمە باشتربوون، زۆر بە گڕوتینتر بوون، لە رووبەڕووبوونەوەکان زیاتر پەلاماریان دەدا.”
دیکۆ لە درێژەی قسەکانی دانی پێدادەنێت کە جیاوازییەکە بەهۆی کوالێتی یاریزانەکانەوە نەبووە، بەڵکوو بەهۆی ئەو گڕوتینەوە بوو کە یاریزانەکانی ئاتلێتیکۆ هەیانبوو و یاریزانەکانی بارسێلۆنا لەو گڕوتینەیان کەمبوو. بەڕێوەبەرە پۆرتوگالییەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە دەیانزانی ئاتلێتیکۆ تیمێکە یاریزانی نایابی هەیە، بەهۆی گواستنەوەی زستانەشەوە زیاتر بەرەوپێشچوونە، بەڵام هێشتا لۆمەی یاریزانەکانی کرد کە لە گێمی یەکەمدا بەو شێوەیە یاریان نەکردووە کە دەبوو بیکەن.
ئەگەرچی لە گڕوتینی یاریزانەکان رازی نەبوون، بەڵام دیکۆ هیوای گەڕانەوەی لە یاریی داهاتوو لەدەست نەداوە و گووتی:
ئەمە تەنیا نیوەی یارییەکە بوو و با بزانین چی روودەدات. لە کامپ نۆو ریمۆنتادای سەرسوڕهێنەر روویداوە. پێم وایە باشتر دەبین، کاتێک یاریزانەکان دەگەڕێنەوە یارمەتیدەرێکی باشمان دەبن.
لە درێژەی قسەکانیشیدا دیکۆ رەخنە لە چیمەنی یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ دەگرێت و پێی وایە کاریگەری لەسەر یاریزانەکانی یانەکەی هەبووە، گووتیشی: یاریکردن لە یاریگای خۆماندا لەسەر چیمەنێکی باشتر لەوەی پێنجشەممە، هەوڵی تەواو بۆ بردنەوە دەدەین.



