ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێکی پێشووی پرێمەرلیگ یانەیەکی نوێ لەو خولە دەگرێتەدەست

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە راهێنەرانی پرێمەرلیگ لە یانەکانیان دوورخراونەتەوە کە دواترینیان نۆتێنگهام فۆرێست بوو کاتێ شەوی رابردوو دوای یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر وۆڵڤز، شۆن دایچیان دوورخستەوە.

دوورخستنەوەی دایچ سێیەمین راهێنەربوو کارگێڕی ئەو یانەیە لەم وەرزەدا دووریانخستوونەتەوە.

راهێنەرێکی ناوداری پرێمەرلیگ دوورخرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ڤیتۆر پێرێیرای راهێنەری پێشووی وۆڵڤز کە ئەویش هەر لەم وەرزەدا دوورخرایەوە، پۆستە نوێیەکەی لە نۆتینگهام وەردەگرێت.

سکای سپۆرتس نووسیویەتی کە کۆتا وردەکارییەکان هێشتا ماون یەکلایی بکرێنەوە، بەڵام بە نزیکەی دڵنیایی تەواوەتی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە پۆستە چۆڵەکەی نۆتینهام وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button