ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ راهێنەری یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆماس فڕانک، راهێنەری تۆتنهام هۆتسپێرز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوەە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، تۆماس فڕانک لە پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهام دوورخراوەتەوە و چیدیکە راهێنەری یانەکە نییە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێستا یانە لەندەنییەکە بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەگەڕێت تاوەکوو وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانی بکات.

سپێز لەدوایین 8 یاریی پرێمەرلیگ تامی بردنەوەی نەکردووە، لەدوایین 17 یاریی خولەکە تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە و تەنیا 5 خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.

شەوی رابردوو تۆتنهام لەدوایین یاریی بە سەرپەرشتی فڕانک رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد بووەوە و 2-1 یارییەکەی دۆڕاند. تۆتنهام لە چامپیۆنزلیگ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و راستەوخۆ بۆ قۆناخی 16 سەرکەوت.

فڕانک لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە تۆتنهام کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆکرد بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تەنیا نیو وەرز مایەوە.

Back to top button