
یاریگا –
ئالێکس خیمینێز، یاریزانی یانەی بۆرنمس باس لە داهاتووی دەکات و خەونی خۆی ئاشکرا دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئارەزووی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید دەردەبڕێت و ئاشکرای دەکات کە خەون بە دووبارە یاریکردن بە درێسی مەدریدەوە دەبینێت.
ئێستا سەرنجم لەسەر بۆرنمس و ئەم وەرزەیە، گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید خەونی منە چونکە لەوێ گەورە بووم، ئەو شوێنە منی کرد بەم کەسەی ئێستا، بەڵام گرێبەستم لەگەڵ بۆرنمس هەیە و دڵخۆشم، ناشزانم لە داهاتوودا لەکوێ یاریی دەکەم.
خیمینێز لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، لە ساڵی 2024 لە ریال مەدرید – کاستیاوە بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلان کرد، دواتر لە یانە ئیتاڵییەکە نەبووە یاریزانی سەرەکی و بە خواستن رووی لە بۆرنمس کرد.
سەرەتا لەگەڵ لاوانی میلان دەستی بە یاریکردن کرد، دواتر بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بۆ تیپی یەکەم بەرزکرایەوە، لە هاوینی 2025 بە خواستن چووە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە بۆرنمس کرد.

خیمینێز لە درێژەی قسەکانی دا بڕیاری رۆیشتنی لە میلان و چوونی بۆ پرێمەرلیگ رووندەکاتەوە:
لە میلان دەرفەتی یاریکردنم پێ نەدەدرا، ئەم هەلەم هاتە پێش و وەک دەرفەتێک بۆ بەرەوپێشچوون بینیم، هەمیشە چێژم لە سەیرکردنی یارییەکانی پرێمەرلیگ دەربڕیوە.
بۆرنمس گرێبەستی یاریزانەکەی کردە هەمیشەیی و تاوەکوو ئێستا 22 یاریی بە درێسی یانەکەوە کردووە.



