
یاریگا –
ئاستە بەرزەکەی ئێندریک فێلیپی لەگەڵ لیۆن دەرگای گەورەی بە رووی ئەو یاریزانەدا کردووەتەوە.
ئێندریک کە لەم زستانە بەخواستن پەیوەندی بەو یانە فەڕەنسیەوە کرد، لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی و چابی ئاڵۆنسۆش هەلی پێنەدەدرا.
لەپێناو دەرخستنەوەی تواناکانی بەتایبەت پێش شەش مانگ لە دەستپێکردنی جامی جیهانی 2026، بڕیاریدا لە یانەیەکی دیکە بەردەوام بێت ئەوەش بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.
لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە لیۆنەوە، لاوە 19 ساڵیەکە لە سێ یارییدا لە خولی فەڕەنسی توانیویەتی 3 گۆڵ و ئەسێستێک بکات.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی لیکیپ، ئەو ئاستەی ئێندریک وای لە کارلۆ ئانچێلۆتی کردووە بۆ هەردوو یاریی داهاتووی سامبا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و کڕواتیا لە مانگی داهاتوو لە پێکهاتەی سەرەکی دایبنێت لە هێڵی هێرشبەریی.
🚨 BREAKING: Endrick is Brazil’s new STARTING STRIKER!
He will START against France and Croatia in March. @lequipe pic.twitter.com/3JOEdcNfuD
— Madrid Zone (@theMadridZone) February 7, 2026



