ئیتاڵیا
زڵاتان گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و دەگەڕێتەوە سوید
یاریگا- زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەفسانەی سویدی نزیک بۆتەوە لە کۆتا هەفتەکانی لەگەڵ ئەی سی میلان.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی لاکازێتا دیلۆ سپۆرت، پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و یانەکەی لە کۆتا وادەکانی نزیکە، بەوەی ئیبرا ئارەزووی نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. بژاردەی دوای رۆسۆنیریش، گەڕانەوەیەتی بۆ سوید.
ئیبرا لە کاتی ڕاهێنانەکان و ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا دوای پەککەوتنی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دووچاری پێکانێکی قورس هاتووە و لە ئیستادا چارەسەر وەردەگرێت.