سعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ هەڕەشە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ هەڕەشەی نەشکاندنی بایکۆتی نەسر و خولی سعوودی دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت، ئامادەنەبوونە چاوەڕواننەکراوەکەی کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی ریاز بووە کێشەیەکی گەورە لە تۆپی پێی سعوودییە. پەیوەندی رۆناڵدۆ لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی سعوودییە، کە کۆنتڕۆڵی چوار یانە گەورەکەی وڵاتەکە دەکات، لە خراپترین دۆخە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئا بۆلای پۆرتوگالی، رۆناڵدۆ هیچ ئاماژەیەکی بەرەوپێشچوون نابینێت و بەجدی بیر لە درێژەدان بە مانگرتنەکەی دەکاتەوە بە ئامادەنەبوونی لە دووەم یاری بەدوای یەکدا.

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری کۆتایی دەربکەوێت، لە ساڵیادی 41 ساڵەی رۆناڵدۆ، بەڵام یاریزانەکە هیچ ئارەزووییەکی ئاهەنگ گێڕانی نییە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە راهێنانەکانی نەسڕ

ئەگەرچی بەشێویەکی پیشەگەرانە رۆناڵدۆ راهێنانەکان بەسەرپەرشتی خۆرخێ خیسۆسی راهێنەر ئەنجام دەدات، بەڵام کێشەی ئەو لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەیەکە نەوەک لەنێو یاریگا. ئەو باوەڕی وایە رۆناڵدۆ بەراورد بە رکابەرەکانی نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ کراوە.

خاڵی دەستپێکی کێشەکە چوونی کەریم بێنزێما بوو لە ئیتیحادەوە بۆ هیلال، کە رکابەری راستەوخۆی نەسڕە. رۆناڵدۆ ئەمە وەکوو سەلمێنەری لایەنگری سندووقی وەبەرهێنانی وڵاتەکەیە بۆ چەند یانەیەکی دیاریکراو و پشتگوێخستنی نەسڕ.

ساتی ناساندنی کەریم بێنزێما وەکوو یاریزانی هیلال

ئەم ناکۆکییە کاریگەری لەسەر یارییەکەی رۆژی هەیینی بەرامبەر ئیتیحاد دەبێت، ئەمەش وایکردووە خەڵکی سەرنجێکی زیاتریان لەسەر تۆپی پێی سعوودییە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button