
یاریگا –
دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرگری لە كیلیان ئێمباپێ ئەستێرە و سەركردەی هەڵبژاردەكەی دەكات.
دیشان لە هاوینی 2012 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسای وەرگرت و لە 175 یارییدا 113 یاریی بردووەتەوە و 30 یاریی دۆڕاوە و 32 یاریی یەكسان بووە، هەروەها توانیوویەتی نازناوێكی مۆندیال و نەیشنزلیگێک بۆ فەڕەنسا بباتەوە.
راهێنەرە فەڕەنسییەكە لە ڤێستیڤاڵێكی رۆژنامەی وەرزشی لە فەڕەنسا وەڵامی رۆژنامەنووسێكی دایەوە كە گوتبووی; ئێمباپێ لە یاریگادا را ناكات.
Deschamps ne s’attend pas à voir Mbappé courir “11km par match”.https://t.co/zStbm87Suf
— RMC Sport (@RMCsport) February 3, 2026
لە وەڵامدا راهینەرەكەی فەڕەنسا گوتی؛
ئەوە بیر و رای تۆیە، من بڕوام وا نییە، هەرچەند هەندێک یاریزان لەوانی دیكە كەمتر رادەكەن، ئەگەر دەتەوێت لە یارییەكدا 11 كیلۆمەتر رابكات، خۆت ماندوو مەكە ئەو كارە ناكات.
لەوانەیە ئێمباپێت خۆش بوێت یانیش نا، بەڵام لاوەكان زۆریان خۆشدەوێت، تۆ روانینێكت وەک كەسێكی خۆپەرست بۆ ئەو هەیە.
هێرشبەر پێوویستە تا رادەیەک خۆپەرست بێت، بەڵام دڵنیاتان دەكەمەوە وەكو سەركردەیەک لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا مامەڵە دەكات.
كیلیان ئێمباپێ 94 یاریی بۆ كەڵەشێرەكان كردووە و توانیویەتی 55 گۆڵ بكات و 40 گۆڵیش درووست بكات.



