
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئالباسێتێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئالباسێتێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ئالباسێتێ لە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا لە ریال مەدریدی بردەوە و یانە شاهانەكەی لە پاڵەوانییەتیەكەدا كردە دەرەوە.
لەم وەرزەی جامی شادا لە سان فێرناندۆ، لێگانێس، سێلتا ڤیگۆ و ریال مەدریدیان بردووەتەوە.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە قۆناخی شازدەدا لە رایسینگ سانتاندێری بردەوە و خۆی گەیاندە چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئالباسێتێ بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ پێدری، رافینیا، كریستێنسن و گاڤی بەرامبەر ئالباسێتێ یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئالباسێتێ
لیزوان
ئاگوادۆ، مۆرینۆ، ڤایێخۆ، نیڤا، گۆمێز
ڤالڤێردی، پاچێكۆ، رۆدریگێز، مۆرسیێۆ
میدێنا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كانسێلۆ، كوبارسی، جێرارد مارتن، بالدێ
بێرناڵ، دی یۆنگ
بەرداخچی، ئۆلمۆ، راشفۆرد
لیڤاندۆڤسكی



