کەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولە گەورەکانی جیهان دادەخرێت؟
تەواوی وردەکارییەکان لەم بابەتەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بزانە

یاریگا –
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم خولە گەورەکانی جیهان چەند کاتێکی کەمی ماوە و تاوەکوو ئێستا چارەنووسی چەندین یاریزان هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەگەری روودانی چەندین گواستنەوە هەیە.
وەکوو هەمیشە لەدوای داخستنی بازاڕی گواستنەوەش هێشتا یانەکان دەتوانن گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانانە بکەن کە ئازادن و گرێبەستیان لەگەڵ هیج یانەیەک نییە.
هەر وڵاتێک بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک پێوەری دیاریکراو وادەی کردنەوە و داخستنی بازاڕی گواستنەوەی دیاریدەکات و مەرج نییە لە هەموو وڵاتێک لە یەک کاتدا بێت.
بازاڕی گواستنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە 5\2، کاتژمێر 12ـی شەو دادەخرێت و ئیتر یانەکان ناتوانن گرێبەستی دیکە واژۆ بکەن.
وادەی داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولە گەورەکانی جیهان:
پرێمەرلیگ (ئینگڵتەڕا) – دووشەممە، 2ـی فێبرایەر، کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر.
لالیگا (ئیسپانیا) – سێشەممە، 3ـی فێبرایەر، کاتژمێر 1:59ـی بەیانی بە کاتی هەولێر.
سێریا ئەی (ئیتاڵیا) – دووشەممە، 2ـی فێبرایەر، کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر.
بۆندسلیگا (ئەڵمانیا) – دوو شەممە، 2ـی فێبرایەر، کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر.
لیگ وەن (فەڕەنسا) – دووشەممە، 2ـی فێبرایەر، کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر.
وادەی داخستنی بەشێک لە خولەکانی دیکە:
سعوودیە – 2ـی فێبرایەر.
هۆڵەندا – 3ـی فێبرایەر.
پۆرتووگال – 3ـی فێبرایەر.
مەکسیک – 9ـی فێبرایەر.
ئوستڕالیا – 10ـی فێبرایەر.
وادەی کردنەوە و داخستنی بازاڕی گواستنەوە لە خولی ئەمریکی دیارینەکراوە، بەڵام پێشبینیدەکرێت لە سەرەتای مانگی 2 تاوەکوو مانگی 4 بخایەنێت.
