Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانە نوێیەکەی راگەیاند

فەرمی...

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە نوێیەکەی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی واژۆکردووە و بە فەرمی راگەیەنرا.

دوای ئەوەی دوێنێ ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی هەمزە عەبدولکەریمی میسڕیی لەلایەن پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنییەوە بڵاوکرایەوە، هەر لە هەمان رۆژدا پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا.

ئەمڕۆش پێگەی موندۆدیپۆرتیڤۆ رایگەیاند هەمزە عەبدولکەریم گرێبەستەکەی واژۆکردووە، وێنەیەکیشی بە درێسی فەرمی بلاوگراناوە دزەی پێکراوە.


هەمزە عەبدولکەریم لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەهلی تاوەکو 2028 نوێکردەوە، بەڵام بەشێوەی خواستن و بژاردەی کڕینەوەی بە 1.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

لاوەکەی میسڕ لە هێڵی هێرشبەر وەکو ژمارە 9 یاری دەکات و باڵای 182 سانتیمەترە. سەرەتای ئەمساڵیش تەمەنی بووە 18 ساڵ.

یاریزانە لاوەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕی خوار 17 ساڵان 19 یاری کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button