
یاریگا –
بەمەبەستی رێکخستنەوەی چالاکییە وەرزشییەکان و دیاریکردنی نەخشەڕێگای وەرزی نوێ، ئەمڕۆ شەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ئامادەبوونی جێگر، سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتییەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتییەکە كرا
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیار سەبارەت بە خولەکان، پێکهاتەی هەڵبژاردەی کوردستان و راهێنهر و بهرێوهبهری ههڵبژاردهی كرودستان و کاروباری کارگێڕی یانەکان دران.
خولی پلە دوو و گۆڕانکارییە نوێیەکان
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کاتی دەستپێکردنی خولی پلە دووی کوردستانی دیاریکرد، کە بڕیارە لە 25ـی ئازاری 2026 ركابهرییهكانی دەستپێبکات، خولەکە بە شێوازی چوار گرووپی جوگرافی بەڕێوەدەچێت و بۆ هەر پێنج رۆژ جارێک یارییەک دهكرێتة هەروەها بۆ بەهێزکردنی ریزەکانیان، رێگە بە یانەکان دراوە گرێبهست لهگهڵ چوار یاریزانی پیشەگەر بکەن.
هەڵبژاردەی کوردستان؛ دەستەی راهێنەران دەستنیشانکران
لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ زیندووکردنەوەی هەڵبژاردەی كوردستان، یەکێتییەکە بڕیاریدا بە:
- دەستنیشانکردنی رزگار عەلی وەک بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی کوردستان.
- سپاردنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بە سەمیر بابۆ .
خولەکانی تەمەنی پێگەیشتووان (ژێر 19 و 17 ساڵ)
- خولی ژێر 19 ساڵان: لە ١ـی نیسانی 2026 دەستپێدەکات. بەشداری تێیدا ئارەزوومەندانەیە و یانەکانی پلە نایاب، پلە یەک و پلە دوو دەتوانن بەشداری بکەن.
- خولی ژێر 17 ساڵان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو یارییەکانی قۆناخی کۆتایی ئەم خولە ئەنجام بدرێن.
دابەزینی یانەکان و هەڵوەشاندنەوەی جامی هەرێم
لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، یەکێتییەکە رایگەیاند کە بەهۆی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و دۆخی یانەکان، ئەمساڵ جامی هەرێمی کوردستان ناكرێت.
سەبارەت بە چارەنووسی یانەکانیش، دابەزینی یانەی سەیدسادق پەسەندکرا، لەگەڵ دابەزینی چوار یانەی تری خولی پلە یەک بۆ ریزی یانە پلە دووەکان.
گرنگیدان بە دێرینەکان و یاریزانانی سەروو ٤٠ ساڵ
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە فەرمی کار بکات بۆ دروستکردنی هەڵبژاردەی دێرینەکان لەسەر ئاستی شار و ئیدارە سەربەخۆکان. بڕیارە پاڵەوانێتییەکی تایبەت لە 1ـی ئایاری 2026 بە بەشداری شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، سۆران، گەرمیان، زاخۆ و راپەڕین) بەڕێوەبچێت.



