چارەنووسی جۆشوا زێرکزی یەکلاییدەبێتەوە

یاریگا –
چارەنووسی جۆشوا زێرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یەکلاییدەبێتەوە.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، جۆشوا زێرکزی، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دەیەوێت تاوەکو هاوین لە یانەکە بمێنێتەوە و نیازی نییە لەم زستانە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.
رۆما ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە دەکات و لەم مێرکاتۆیە هەوڵی گواستنەوەی داوە، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون.
زێرکزی بەهۆی پێکان بەشداریی دوو یاریی رابردووی نەکردووە، بەڵام ئەم هەفتەیە گەڕایەوە مەشقەکان و رەنگە بۆ یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر فولهام لەسەر کورسی یەدەک بێت.
دوێنێ هەینی مایکڵ کاریک، راهێنەری مانچێستەر یونایتد لەبارەی ئەگەری رۆیشتنی زێرکزی گوتی؛
جۆشوا دەستی بە مەشقەکان کردووەتەوە و دڵخۆشم بە کارکردنی لەگەڵی. هیچ شتێکی دیکە پێویست ناکات بگوترێت.
زێرکزی لە هاوینی 2024 بە 42 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڵۆنیاوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد، بەڵام لەم وەرزە لە 16 یاریی تەنیا 2 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.



