بڕیاری کۆتاتی؛ ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئاربێلوا دەستنیشاندەکات

یاریگا –
ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ئێستای یانەکەی دەستنیشانکردووە و گفتوگۆی سەرەتایی دەستیپێکردووە.
رۆمان ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو ئالڤارۆ ئاربێلوا لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەوا ئونای ئێمێری، راهێنەری ئیسپانی بەربژێرەی سەرەکی دەبێت بۆ ئەوەی پۆستەکە وەربگرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ راهێنەرەکەی ئاستۆن ڤێلا کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئامادەیە ئەو پۆستە وەربگرێت یاخود نا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
ریال مەدرید لە سەرەتای ئەمساڵ چابی ئاڵۆنسۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە و ئاربێلوا، راهێنەری کاستیا بووە راهێنەری تیپی یەکەم.
بەڵام ئاربێلوا تاوەکو ئێستا جێگای متمانەی تەواوی فلۆرێنتینۆ پێرێز نییە، بەتایبەت دوای دوورخرانەوەی ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا و دابەزینی یانەکە بۆ قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، پێرێز لە ئێستاوە بەدوای راهێنەرێکی گونجاو بۆ وەرزی نوێ دەگەڕێت.
🚨Si el Real Madrid decidiese un cambio de entrenador a final de temporada, Unai Emery sería el mejor colocado.
Ya habido conversaciones hace días para conocer su disponibilidad. Más detalles en el canal. pic.twitter.com/fuUfENrfuC
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) January 29, 2026



