Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ برۆنۆ فێرناندێز بڕیار دەدات و نۆتینگهام هێرشبەرێكی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا – 

نۆتینگهام 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک پێشكەش دەكات، یوڤێنتوس ئامانجەكانی دیارییكردووە و برۆنۆ فێرناندێز بڕیار دەدات.

نۆتینگهام ئۆفەرێكیان بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا پێشكەشكرد، بەڵام كریستاڵ پاڵاس بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكەی داوای 40 ملیۆن پاوەند دەكات – ئاتلێتیک.

یوڤێنتوس گرنگی بە گواستنەوەی بێتۆ هێرشبەری ئێڤەرتن، كیێزا یاریزانی لیڤەرپوول و جۆشوا زێركزی هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دەدات – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

هەروەها یوڤێنتوس پرسیاری دەربارەی گواستنەوەی راندال كۆلۆ موانێ  هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

برۆنۆ فێرناندێز تاوەكو كۆتایی وەرز چاوەڕێ دەكات و دواتر بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات – میرەر.

ئاتلێتیكۆ مەدرید گفتوگۆكانی دەربارەی گواستنەوەی ئێدرسن یاریزانی بەڕازیلی یانەی ئاتاڵانتا دەستپێكردووە – ئاس.

وۆلڤز ئۆفەرێكی رۆمای بە بەهای 6.9 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی دەیڤد مۆلەر بەرگریكاری نەرویجی یانەكەی رەتكردەوە – سكای سپۆرتس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button