Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان یاریزانێکی بە بۆرنمۆس دەفرۆشێت و قازانجەکەی دەچێتە گیرفانی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

لە مامەڵەیەکی پڕ وردەکاریدا ئەیسی میلان و یاریزانێکی بە بۆرنمۆس دەفرۆشێت و لەو نێوەندەشدا ریال مەدرید سوودمەندێکی گەورەی ماددی دەبێت.

لە هاوینی 2023 ریال مەدرید ئالێکس خیمینێزی بەخواستن ناردنە ریزەکانی میلان. هاوینی دواتر یانە ئیتاڵیەکە بژاردەی کڕینەوەکەی چالاککرد و گواستنەوەکەی کردە هەمیشەیی کە بڕەکەی 5 ملیۆن یۆرۆ بوو. بەڵام بۆ هەر فرۆشتنێک لە داهاتوودا، مەدرید بەشێکی زۆری لە بڕی فرۆشتنەکەی وەردەگرێت.

لە مانگی سێپتەمبەری 2025 میلان ئەو یاریزانە ئیسپانیەی بەخواستن ناردە ریزەکانی بۆرنمۆس، بە مەرجێک ئەگەر یانە ئینگلیزیەکە لە 18 یارییدا زیاتر لە 45 خولەک بەشداری بە ئاڵێکس بکات، ئەوا دەبێتە خاوەنی سەرجەم مافەکانی یاریزانەکە و دەتوانێ بە بڕی 19.5 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە کە ئێستا ئەو یاریزانە تەنها 2 یاریی ماوە بگاتەوە بەو ژمارەیەی لە رێککەوتنەکەی نێوان رۆسۆنێری و بۆرنمۆسدا بۆی دیاریکراوە. لەم مامەڵەیەشدا ئەگەرچی ریال مەدرید چیدیکە هیچ مافێکی لە یاریزانەکەدا نامێنێتەوە، بەڵام وەک رۆژنامەی زە ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ئەو یانەیە نیوەی پارەی فرۆشتنەکە دەبات. ئەوەش واتا نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button