Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێکی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێترەیەکی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ماوەیەکی زۆر درێژ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، کارگێڕی بارسا و فێرمین لۆپێز رێککەوتنی زارەکییان کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

هاوینی رابردوو ئەستێرە ئیسپانیەکە نزیکبوو لە جێهێشتنی بلاوگرانا، بەڵام مایەوە و ئێستا یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی تیمەکەی هانزی فلیک. بەجۆرێک، لە 23 یاریی ئەم وەرزە توانیویەتی 10 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 9 ئەسێست.

وەک رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، گرێبەستە نوێیەکە لۆپێزی 22 ساڵان لە کامپ نو دەهێڵێتەوە تا ساڵی 2031 لەگەڵ بەرزترکردنەوەی مووچەکەی.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button