Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاشکراکرا؛ بارسا گڕ لە مێرکاتۆی زستانە بەردەدات

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆیەکان نزیکن ببنە راستی و ناوی ئەو ئامانجانە ئاشکراکرا کە بارسێلۆنا دەیانگوازێتەوە.

چەند رۆژێ بەرلە ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە بارسا نزیکبووەتەوە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئاجای تاڤارێزی یاریزانی لاوی نۆرویچ سیتی ئینگلیزی. ئەو سەرچاوەیە چەند زانیارییەکی هەر پەیوەست بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو بەهرەمەندە 17 ساڵە خستەڕوو.

فابریزۆ رۆمانۆ شۆڕشی گواستنەوەکانی بارسێلۆنا ئاشکرادەکات

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زانیارییەکەیدا، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە موژدەی ئەوەی بە هاندەرانی بلاوگرانا دا کە یانەکەیان لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆمەڵێک بەهرەمەندی لاو دەگوازێتەوە.

ئێستا فابریزۆ ناوەکانی ئاشکراکردووە کە ئەمانەی خوارەوەن:

    1. ئاجای تاڤارێزی ئینگلیزی تەمەن 16 ساڵە لە یانەی نۆرویچ سیتی. هێرشبەر و باڵ
    2. حەمزە عەبدولکەریمی میسڕی تەمەن 18 ساڵ لە یانەی ئەهلی ئەو وڵاتە. هێرشبەر
    3. وێنسلی ئۆنشتەینی هۆڵەندی تەمەن 18 ساڵ لە یانەی جینکی بەلجیکی. بەرگریکاری چەق
    4. پاتریسیۆ پاسیفیکۆی ئوروگوای تەمەن 19 ساڵ لە یانەی دێفێنسۆری وڵاتەکەی. دڵی بەرگری و لای چەپ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button