
یاریگا –
سێرجیۆ رامۆس، ئەفسانەی ئیسپانی قۆناخێکی نوێ لە کاروانی وەرزشی دەستپێدەکات و یانەی سەردەمی لاویی دەکڕێتەوە.
رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، سێرجیۆ رامۆس لەگەڵ سندوقێکی وەبەرهێنان سێڤییا دەکڕن و لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکی.
🚨📻 “Si se produce la compra, ¿sería SERGIO RAMOS el PRESIDENTE del @SevillaFC? Lo cuenta Manolo Aguilar en el #CarruselCanalla:
⁉️ “Es un paso que aún no está decidido. Está también la posibilidad de que no sea presidente?”
🤝🔜 “Queda negociar con JOSÉ MARÍA DEL NIDO” pic.twitter.com/6ASfq5kdFM
— Carrusel Deportivo (@carrusel) January 25, 2026
رامۆس شانبەشانی کۆمەڵێک وەبەرهێنەری بیانی کاردەکات، لەنێویاندا کۆمەڵێک وەبەرهێنەری ئەمریکی، بۆ کڕینی خاوەندارێتی تەواوی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس و ئامادەن زیاتر لە 400 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکەن.
هەرچەندە رامۆس گەورەترین وەبەرهێنەر نییە و پارەیەکی زۆری نادات، بەڵام وەک کەسی سەرەکی سەرکردایەتی پڕۆسەکە دەکات بەهای یانەکە بە 400 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، بەڵام گرێبەستەکە پەیوەست دەبێت بە وردەرکاریی قەرزەکانی سێڤییا، چونکە ئێستا یانەکە بەدەست کێشەی دارایی و کەڵەکەبوونی قەرێکی زۆرەوە دەناڵێنێت، کە رەنگە 180 ملیۆن یۆرۆ بێت، ئەوەش پرۆسەکەی خاوکردووەتەوە.
بەگوێرەی یاساکانی لالیگا، رێگە نادرێت کەسێک کە خاوەندارێتی یانەکەیەک دەکات، لە هەمان کاتدا یارییش بۆ ئەو یانەیە بکات، بەرگریکارە تەمەن 39 ساڵانییەکە ئێستا یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێت یاریی بۆ یانەیەکی دیکەی بکات.



