Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مان سیتی ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج و سێرجیۆ رامۆس یانەیەکی گەورە دەکڕێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بە وردی چاودێری ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدرید دەکات لەکاتێکدا گومان لەسەر داهاتووی ترێنت لەگەڵ ریال مەدرید دروست بووە – تیم تۆک

سێرجیۆ رامۆس لەگەڵ سێڤییا گەیشتووتە رێککەوتنی زارەکی بۆ کڕینی یانەکە – کادینا سێر

لیڤەرپوول بڕیاریداوە ئاندرو رۆبێرتسن نەفرۆشێت – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول گفتوگۆی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی کردووە و گفتوگۆکان ئەرێنی بوون – رۆژنامەی ئاس

بۆرنمس هەنگاوێک لە گواستنەوەی رایان، هێرشبەری 19 ساڵانی ڤاسکۆ دێ گاما دوورە – ئاتلێتیک

لازیۆ ئۆفەرێکی بە بەهای 15 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی تیمۆسی ئێمێکا، ناوەڕاستکاری ئێڤەرتن پێشکەش کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

چێڵسی و مانچێستەر یونایتد ململانێی گواستنەوەی محەمەد قادر، هێرشبەری رێن دەکەن – کاوت ئۆفساید

رێن ئۆفەرێکی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ژێرێمی جاکێت، بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە، بەڵام بلوز دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو دووبارە هەوڵی گواستنەوەی بدات – فابریزۆ رۆمانۆ

جۆنا ئۆلمین، گۆڵپارێزی بۆڕووسیا مونشنگلادباخ و هەڵبژاردەی سویسرا کە ئامانجێکی سەندرلاند بوو، بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن کرد – فلۆریان پلێتنبێرگ

Back to top button