Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

رۆمانۆلی دژی خواستی یانەکەی جووڵەیەک دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئالێسیۆ رۆمانیۆلی پێچەوانەی نیازەکانی لازیۆ هەنگاوێک هەڵدەگرێت و بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات.

رۆمانیۆلی ماوەی یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی دوو دەیەی خولی ئیتاڵی کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2012 لە ریزەکانی رۆما، پاشان لە 2015-2022 درێسی ئەیسی میلانی پۆشی پێش ئەوەی رووبکاتە لازیۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بەرگریکارە ئیتاڵیەکە مکوڕە لەسەر پەیوەندیکردنی بە سەدی قەتەریەوە سەرەڕای ئەوەی دوایین راگەیاندنی لازیۆ جەختکردنەوەیە لە هێشتنەوەی لەو یانەی پایتەختی ئیتاڵیا.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە رۆمانیۆلی بەوەشەوە نەوەستاوە، تەنانەت چەند رۆژی رابردوو هەموو بەندەکانی لەگەڵ سەد واژۆ کردووە و ماڵئاواییشی لە هاندەران کردووە لەکاتێکدا هێشتا لازیۆ رۆشنایی سەوزی بۆ هەڵنەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button