Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا یانەکەی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

درۆ فێرناندێز، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا یانەکەی جێهێشت و گەیشتە پاریس.

رۆژنامەنووسی RMC فابرس هاوکینز بڵاویکردووەتەوە، درۆ فێرناندێز بۆ پەیوەندیکردن بە پاریس سانجێرمان گەشتی فەڕەنسای کردووە و ئێستا لە پاریسە.

پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی یاریزانە  لاوەکە لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن و درۆ بە گرێبەستێکی درێژخایەن پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکە دەکات.

درۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی شەش ملیۆن یۆرۆیە. پاریس مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کارا کردووە.

لەم وەرزە بەشداریی 8 یاریی بارسێلۆنای کردووە و 330 خولەک یاریی کردووە، یەک گۆڵیشی دروستکردووە.

ئێستا؛ پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەگاتە رێککەوتن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button