Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گاریس بەیڵ هۆکارەکانی شکستی ئاڵۆنسۆ لە ریال مەدرید رووندەکاتەوە

"دەبێت ئەستێرەکان متمانەیان پێببەخشرێت"

Yariga App

یاریگا –

گاریس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە.

لە چاوپێکەوتنیکی لەگەڵ کەناڵی  TNT Sports، ئەفسانەکەی مەدرید رایگەیاندووە زیرەکیی تاکتیکی بەس نییە بۆ ئەوەی ببیتە راهێنەرێکی سەرکەوتوو لە ریال مەدرید. بەیڵ هەرچەندە ستایشی راهێنەرە باسکییەکە دەکات بەڵام پێیوایە راهێنەرایەتی مەدرید بریتییە لە بەڕێوەبردنی کەسایەتی گەورە و مامەڵەکردن لەگەڵ خۆبەزلزانینی یاریزانەکان.

چابی راهێنەرێکی نایابە، چەندین نازناوی بردووەتەوە، بە باشی راهێنەرایەتی کردووە، بەڵام کە هاتیتە ریال مەدرید، نابێت ببیتە راهێنەر، دەبێت ببەیتە بەڕێوبەر

ئەستێرە وێڵزییەکە دەشڵێت، پێکهاتەی لۆس بلانکۆس پڕە لە ئەستێرەی جیهانی و پێویستیان بەوە نییە راهێنەر بچێتە نێو وردەکارییەکانی نێو یاریگا، بەڵکو دەبێت متمانە و ئازادیان پێبدرێت، گرژی نێوان ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆسی وەک نموونە هێناوەتەوە و باس لەوە دەکات کە چۆن وردەکاری و سیستەمی تاکتیکی دەبێتە هۆی بەریەککەوتنت لەگەڵ ئەستێرەکان.

پێویست ناکات زۆر شتی تاکتیکی بکەیت، لە ژووری جلگۆڕیندا چەندین ئەستێرە هەن دەتوانن لە چاوتروکانێکدا یاریی بگۆڕن، بۆیە دەتوانین بڵێین ئاڵۆنسۆ راهێنەرێکی گەورە و تاکتیکییە، بەڵام لەگەڵ ریال سەرکەوتوو نەبوو

ڤینیسیۆس جونیۆر و چابی ئاڵۆنسۆ

لەکۆتاییدا بەیڵ دەڵێت، زیادەڕۆیی لە سەپاندنی تاکتیک زیان بە ئاستی ئەستێرەکان دەگەیەنێت، بەتایبەت لە ریال کە لێهاتوویی تاکەکەسی زۆر جار یارییەکان یەکلاییدەکاتەوە و بەراوردی راهێنەرایتی کارلۆ ئانچیلۆتی و زینەدین زیدان بە چابی ئاڵۆنسۆ دەکات و پێیوایە ئەو راهێنەرانە بۆیە سەرکەوتوون چونکە هێزیان بە ئاستێرەکانیان بەخشی نەوەک کۆنتڕۆڵیان بکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button