Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێمپاپێ په‌یامێكی ئاگرین بۆ هانده‌ران، راهێنه‌ری نوێ و ڤینیسۆس و بێڵینگهام ده‌نێرێت

Yariga App
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، بە راشکاوی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە دۆخی ئێستای یانەکە، دوورخستنەوەی خابی ئالۆنسۆ، و کاردانەوەی هاندەران لەسەر یاریزانان.
ئێمباپێ جەختی لەسەر یەکڕیزی تیپەکە کردەوە و داوای لە هاندەران کرد کە رەخنەکانیان هەموو تیپەکە بگرێتەوە، نەک تەنیا یاریزانێکی دیاریکراو.

فیكه‌ی هاندەران و بەرگریکردن لە هاوڕێیانی

 

ئێمباپێ تێگەیشتنی خۆی بۆ ناڕەزایەتی هاندەران دەربڕی، بەڵام داوایکرد کە رەخنەکان یەکسان بن و دژایه‌ت هیچ یاریزانێك نه‌كرێت.
“من لەوە تێدەگەم، پێش ئەوەی ببمە یاریزانی تۆپی پێ، گەنج بووم و کاتێک رازی نەبووم، بە خراپی باسی یاریزانەکانم دەکرد، و ئەگەر لە یاریگاش بوومایە، رەخنەم لێدەگرتن، لەوە تێدەگەم چونکە ئێمە لەسەر ڕێگەی راست نین، بەڵام ئەوەی پێم ناخۆشە ئەوەیە کە مادام فیکەی ناره‌زایه‌ت  لێده‌ده‌ن، دەبێت هەموو تیپەکە بگرێتەوە، نابێت یاریزانێکی دیاریکراو بکرێتە ئامانج.”
سەبارەت بە لێدانی فیكه‌ دژی ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام، ئێمباپێ بە توندی بەرگری لێکردن.
“بە دڵنیاییەوە، تەنیا ڤینی تاوانبار نییە، بەڵکو هەموو تیپەکەیە، ئەمە هەموو ئەوەیە کە دەمەوێت بە هاندەرانی بڵێم، دەبێت هێرش بکەنە سەر هەموو تیپەکە، ئێمەش دەبێت قبووڵی بکەین، چونکە ئەمە بەشێکە لە کارەکەمان، بەڵام ناتوانین یاریزانێکی دیاریکراو بکەینە بەرپرسیار و بڵێین هەڵەی ئەوانە، هەڵە، هەڵەی هەمووانە.”
یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ستایشی ڤینیسیۆسی کرد و بە “مرۆڤێکی سەرسوڕهێنەر” وەسفی کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە تیپەکە زیاتر بیپارێزێت،
“پێویستە باشتر بیپارێزین. بۆ ئەوەی لە رووبەڕووبوونەوەی هەموواندا بە تەنیا نەبێت، ئەو لە ریاڵ مەدرید بە تەنیا نییە. هەموومان پشتیوانی دەکەین، ئەگەر لە باشترین ئاستیدا بێت، یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان.”

دوورخستنەوەی خابی ئاڵۆنسۆ و پشتیوانی لە ئاربێلۆا

 

ئێمباپێ بە توندی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە گوایە کێشە لە نێوان یاریزانان و راهێنەری پێشوو، خابی ئالۆنسۆ، هەبووە.
“لە کوێوە ئەو بیرۆکەیەت هێنا کە کێشە لە نێوان یاریزانان و راهێنەر هەیە؟ ئەوەی بڵێ چابی سەرکەوتوو نەبووە، بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه‌، به‌ بۆچوونی من ئه‌و دەبێتە راهێنەرێکی گەورە، پەیوەندییەکی نایابم لەگەڵیدا هەبوو، ئەو خولیای وردەکارییەکانی هەیە ئەوەی روویدا، روویدا. بڕیارێک بوو کە یانەکە دای، و دەبێت رێزی لێبگرین.”
هەروەها ئێمباپێ پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ راهێنەری نوێ، ئالڤارۆ ئاربێلۆا، دەربڕی.
“ئێستا راهێنەرێکی نوێمان هەیە، ئەمە یەکەم ئەزموونی پیشەیی ئەوە، و ئێمە هاوکاری دەکەین، دەبێت بە هەمان خۆشەویستییەوە پشتیوانی لە راهێنەری نوێ ئاربێلۆا، بکەم کە بۆ چابی هەبووه‌، ئەمە ژیانی یاریزانێکی پیشەگەرە و بڕیاری یانەکەیە، و دەبێت رێزی لێبگرین.”

ئامادەکاری بۆ مۆناکۆ و بیرەوەرییەکانی رابردوو

سەبارەت بە یاری داهاتوویان بەرامبەر مۆناکۆ لە چامپیۆنزلیگ، ئێمباپێ جەختی لەسەر گرنگی یارییەکە کردەوە.
“مۆناکۆ لە باشترین دۆخیدا نییە، بەڵام هەمیشە ئاستێکی بەرزی پاراستووە، پێموایە دەبێت هێرشبەر بین و نیشانی بدەین کە ئەمە رۆژی ئێمەیە، دەمانەوێت بیبەینەوە بۆ ئەوەی شوێنێک لە نێو هەشت تیپە یەکەمەکەدا مسۆگەر بکەین، یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەمیشە باشترینیمان پێدەبەخشێت.”
ئێمباپێ بە شانازییەوە باسی سەرەتای کاروانی وەرزشی خۆی لە مۆناکۆ کرد.
کاروانەکەم نایاب بوو، توانیم زۆرێک لە خەونەکانم بەدی بهێنم، هەرچەندە هێشتا زۆرم ماوە بۆ بەدەستهێنان، بەڵام وەک هەمیشە گوتوومە، ئەگەر مۆناکۆ نەبوایە، نەمدەتوانی بگەمە ئەم ئاستەی ئێستا، زۆرم فێربووم و وەک یاریزان گەشەم کرد. زۆر بە بەخت بووم. ئەوان زۆریان پێدام بۆ ئەوەی یارمەتیم بدەن بگەمە خەونی بوونم بە یاریزانێکی پیشەگەر، هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم.”

دۆخی تیپەکە و گەڕانەوە بۆ سەرکەوتن

ئێمباپێ دانی بەوەدانا کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی دۆڕانیان له‌ جامی سوپه‌ر و دوورخستنەوە لە جامی شا قورس بووە، بەڵام جەختی لەسەر کاراکتەری تیپەکە کردەوە.

یاریزانه‌كه‌ گوتی،

دۆرانه‌كه‌ ئاسان نه‌بوو ئەمە راستییە، لە ریاڵ مەدرید، دەبێت بۆ هەر بارودۆخێک ئامادە بیت و کاراکتەری خۆت نیشان بدەیت. هاندەران ئامادەن بۆ پشتیوانیکردنمان، و دەبێت تواناکانمان نیشانیان بدەین، تاوه‌كو کۆتایی دەجەنگین و دەتوانین رکابەری بکەین.

Back to top button