مارسیلیا گرێبەستی ئەستێرەیەکی هۆڵەندی یەکلاییدەکاتەوە

یاریگا –
مارسیلیا گرێبەستی کوینتن تیمبەر، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یەکلاییدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مارسیلیا لەگەڵ کوینتن تیمبەر گەیشتووەتە رێککەوتن و بەمزووانە گرێبەستی یاریزانە هۆڵەندییەکە یەکلاییدەکاتەوە.
ئێستا مارسیلیا لەگەڵ فاینۆرد گفتوگۆ لەسەر تێچوو و وردەکارییەکانی گرێبەستەکە دەکەن و پێشبینی دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوو بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
🚨🔵⚪️ Olympique Marseille are set to sign Quinten Timber from Feyenoord, here we go soon!
Verbal agreement done with Timber on the salary and talks at final stages with Feyenoord on transfer fee.
Final club to club details being sorted in next 24h as Timber wants #OM. 🔜 pic.twitter.com/EK9WyiZCKH
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 19, 2026
کوینتن تیمبەر، برای دووانەی جورێن تیمبەرە کە براکەی یاریی بۆ ئارسیناڵی ئینگلیزی دەکات بەڵام جورێن لە هێڵی بەرگری یاریی دەکات.
کوینتن تیمبەر لە ئەکادیمیای ئەیاکس پێگەیشتووە، هاوینی 2022 لە ئوترێختی هۆڵەندییەوە بەبڕی 7.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیاکس کردووە.
کوینتن لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 24 یاریی فاینۆردی کردووە، چوار گۆڵی کردووە و چوار گۆڵی دروستکردووە.



