دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ریال مەدرید ئێستا دەتوانێت ناوەڕاستکاری خەونەکانی بگوازێتەوە و مانچێستەر گۆمێزی کردووەتە ئامانج
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
چێڵسی ئامادەیە بە نرخێکی گونجاو ئێنزۆ فێرناندێز بە ریال مەدرید بفرۆشێت – تیم تۆک
مانچێستەر یونایتد، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ناپۆلی ململانێی گواستەوەی جواو گۆمێز، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی وۆڵڤز دەکەن – کاوت ئۆفساید
ئادەم وارتن، ناوەڕاستکاری کریستاڵ پاڵاس و ئیلیەت ئەندرسن ناوەڕاستکاری نۆتینگهام، دوو ئامانجی دیکەی مانچێستەر یونایتدن – فووتبۆڵ ئینسایدەر
تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد پەیوەندیان بە چاڤی هێرناندێز، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا کردووە – فیچاخێس
نۆتینگهام دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ لۆرێنزۆ لوکا، هێرشبەری ناپۆلی واژۆ بکات – فابریزۆ رۆمانۆ
کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی سەرەتایی یوڤێنتوسی بۆ گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا رەتکردووەتەوە – کالچیۆ مێرکاتۆ
ئەگەر هانزی فلیک بارسێلۆنا جێبهێڵێت، یانە کاتالوونیەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ میکێل ئارتێتا یاخود لویس ئێنریکێ واژۆ بکات – رۆژنامەی سپۆرت
بۆرنمس و وێستهام کێبڕکێ گواستنەوەی پابلۆ گارسیا، یاریزانی باڵی ریال بێتیس دەکەن و بەهای یاریزانەکە 26 ملیۆن پاوەندە – فیچاخێس
ئێڤەرتن و فولهام چاویان لەسەر پاتریک ویمەر، یاریزانی باڵی ڤۆڵفسبورگە – رودی گالێتی
چێڵسی و مانچێستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی جێرێمی مۆنا، یاریزانی 16 ساڵانی لێستەر سیتی دەکەن – فیچاخێس
نوا لانگ بەڵێی بۆ گالاتاسەڕای کردووە و ناپۆلی جێدەهێڵێت – فابریزۆ رۆمانۆ