Loading...
ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

بیرۆکەکەی ئارسن ڤینگەر سەبارەت بە یاسای ئۆفساید رەتدەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەوڵەکانی ئارسن ڤینگەر بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای ئۆفساید بێئاکام بوون و بیرۆکەکەی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵەڕا دژایەتی دەکرێت.

لە ماوەکانی رابردوو، ڤینگەر، پێشنیازی گۆڕینی یاسای ئۆفسایدی کرد و بیرۆکەیەکی نوێی بۆ یاسای ئۆفساید خستەڕوو.

بیرۆکەکەی ڤینگەر ئەوەیە، یاریزان کاتێک دەکەوێتە ئۆفسایدەوە، ئەگەر هەموو لاشەی یاریزانی رکابەر تێپەڕێنێت.
راهێنەرەکەی پێشووی ئارسیناڵ، پێیوایە ئەمە دەستێوەردانی ڤار لە یارییەکان کەمدەکاتەوە و رێژەی گۆڵەکانیش بەرزدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمز، یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا و یوێفا دژی بیرۆکەکەن و پێیانوایە بەشێوەیەکی ریشەیی تۆپی پێ دەگۆڕێت و کاریگەری گەورەی لەسەر یارییەکان دەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسانی هەردوو یەکێتییەکە هۆشدارییان داوەتە فیفا کە پەلە لە گۆڕینی یاسا گرنگەکانی تۆپی پێدا نەکات، ئەوان پێیانوایە تۆپی پێ پێویستی بە بەرزکردنەوەی رێژەی گۆڵەکان نییە کە بیرۆکەکەی ڤینگەر کار بۆ ئەو مەبەستە دەکات.

لەدوای هەڵسەنگاندن و  تاقیکردنەوەی بیرۆکەکە، بڕیاری کۆتایی لەلایەن دەستەی نێودەوڵەتی یەکێتیی تۆپی پێی دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button