Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

یەكەم لێدوانی ئالڤارۆ ئاربێلوا وەكو راهێنەری تیمی یەكەمی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا لە یەكەم لێدوانی وەكو راهێنەری تیمی یەكەمی ریال مەدرید تامەزرۆی خۆی بۆ یەكەم یاریی دەربڕی.

دوێنێ ریال مەدرید بەفەرمی چابی ئاڵۆنسۆی لە پۆستێ راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و ئالڤارۆ ئاربێلوای لە جێگای دەستنیشانكرد.

وا بڕیارە سبەی چوارشەممەلە جامی شای ئیسپانیا ریال مەدرید رووبەڕووی ئالباسێتێ دەبێتەوە.

ئالڤارۆ ئاربێلوا لە یەكەم لێدوانی وەكو راهێنەری تیمی یەكەمی ریال مەدرید گوتی:

ئەمڕۆ رۆژێكی تایبەتە، وەكو هەموو ئەو رۆژانەی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەرمبردووە، بۆ ماوەی 20 ساڵە لێرەم، ریال باشترین یانەی مێژووە، لە گەورەی بەرپرسیاریەتیەكەم تێدەگەم و زۆر بەپەڕۆشم.

دوێنێ ئاگادارکرامەوە کە چابی ئاڵۆنسۆ و یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن دەیانەوێت دەستبەکاربم، بێگومان لەگەڵ ئاڵۆنسۆ قسەم کرد؛ هەموو کەسێک لێرە دەزانێت کە من چەندە لێی نزیکم و هاوڕێین، زۆر رێزی لێدەگرم و خۆشم دەوێت، دەزانم ئەو هەستە هاوبەشە و وە هەمیشە وا دەبێت.

كێشەكانی ریال مەدرید چیە؟

ئەوەی لەگەڵ ئاڵۆنسۆ باسیدەكەم لە نێوانماندا دەمێنێتەوە، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یەكەم یارییم دەكەم، پێكهاتەیەكی نایابم لەبەردەستدایە، ناتوانم چاوەڕێ بكەم.

پابەندبوونی یاریزانەكان؟

لە جامی سوپەری ئیسپانیا بینیمان كە هەمووان چەند بە سەختی شەڕ دەكەن، پێكهاتەیەكی خەیاڵیمان هەیە كە یاریزانەكان ئامادەن تەواوی توانای خۆیان پێشكەش بكەن.

بە بڕوای من ریال مەدرید باشترین ئەكادیمیای جیهانی هەیە، دەزانن لەگەڵ من چانسی زیاتریان هەیە.

شانازییەكی گەورەیە كە لەگەڵ پینتۆس كار بكەم، خاوەنی پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگە و یەكێكە لە باشترینەكان.

ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا؟

هێشتا یەک یارییش راهێنەرایەتیم نەكردووە پرسیاری ناوبژیوانم لێدەكەیت.

ئەم یانەیە تەنیا بە دەوری بردنەوە، بردنەوە و بردنەوە دەسوڕێتەوە ئەوە بەشێكە لە DNA ئەم یانەیە، ئەوە وایلێكردووین كابینەی نازناوەكانمان پڕ بكەینەوە.

بارسێلۆنا لە لالیگای ئیسپانیا بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button